روانسه‌ر شارێكی گه‌شتیاری
شاری روانسه‌ر شارێكی خنجیلانه‌و جوانی كوردستانه‌و كه‌وتوه‌ته پارێزگای كرماشان. شارێكی پڕ ئاوه، واتا له ناوه‌ندی شار، سه‌راوێكی هه‌یه كه به سه‌راوی روانسه‌ر ئه‌ناسرێت. سه‌راوی روانسه‌ر ئاوی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌ت له وه‌رزی به‌هاردا. دیمه‌نێكی جوانی به‌خشیوه به شاری روانسه‌ر و چیای شاهۆ. به‌شێك له شاری روانسه‌ر له سه‌ر چیای شاهۆیه. ئاوی سه‌راوی روانسه‌ر له كێوی شاهۆوه دێته ده‌رو به‌شێكی گرنگ له ئاوی رووباری قه‌ره‌سووی كرماشان پێك ئه‌هێنێ.
له‌پاڵ سه‌راوی روانسه‌ردا، له هه‌وه‌ڵی شاره‌وه، سه‌راوێكی تر هه‌یه كه دار‌و دره‌خت ده‌ورووبه‌ری گرتووه، له وه‌رزی هاوین‌دا، لاوان و منداڵانی روانسه‌رو گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری روانسه‌ر دێن بۆ سه‌ر ئه‌م سه‌راوه و به‌مه‌له كردن خۆیان فێنك ئه‌كه‌نه‌وه و رۆژیان به‌وجۆره ئه‌به‌نه سه‌ر.
روانسه‌ر جه‌مسه‌رێكی گرنگی وه‌رزێری و كشت و كاڵه. خه‌ڵكی ئه‌م شاره خه‌رێكی كشت و كاڵ و وه‌رزێری ئه‌بن و گه‌نم و نۆك و جۆ و گه‌نمه‌شامی به‌رهه‌م ئه‌هێنن. له شاری روانسه‌ر چه‌ن جۆر زاراوه‌ی كوردی هه‌یه وه‌ك: سۆرانی، هه‌ورامی‌و كه‌لهووری. هه‌روه‌ها چه‌ن جۆر ئایین و مه‌زهه‌بی تێدایه وه‌ك: سونه‌و و شیعه و كاكه‌یی. پێشتر جوله‌كه‌شی تێدابوه و ئێستا سێ ته‌پۆڵكه به ناویانه‌وه ماوه.
سه‌رچاوه‌کان: