روانسه‌ر: كوژرانی كاسبكارێكی روانسه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو له شاری روانسه‌ره‌وه، رۆژی یه‌کشه‌ممه
کاروانێک له کاسبکارانی روانسه‌ر، كه له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیمه‌وه بۆسه‌یان بۆ دانرابووه‌وه، ده‌که‌ونه نێو بۆسه‌كه‌وه‌و ته‌قه‌یان لێ‌ده‌كرێت. له ئاكامی ئه‌و ته‌قه‌لێ‌كردنه‌دا، كاسبكارێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، به‌ناوی ره‌حمان موحه‌مه‌دی گیانی له ده‌ست ده‌داو ده‌چێته ریزی قوربانیانی شه‌ڕی كوردكوژیی كۆماری ئیسلامی.
شایانی باسه که رۆژانه له کوردستاندا به تایبه‌تی له ناوچه سنووری‌یه‌کاندا ئه‌م جۆره که‌مین دانان و ته‌قه کردنانه له خه‌ڵکی بێ‌دیفاع روو ده‌دات به بێ ئه‌وه هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک یان به‌دواداچوونێک له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بکرێت به‌رانبه‌ر به بکوژانی خه‌ڵکی بێ تاوانی کورد که له به‌ر نه‌بوونی کار و داهات ناچارن روو بکه‌نه کۆڵبه‌ری و کاسبیکردنی سه‌ر سنوور.